٢٧ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١٤:٣٨
چوار گەڵاڵەی گەورەی ئاوی لە کوردستان دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەریکەی ئاوی ناوچەیی کوردستان لە کرانەوەی چوار گەڵاڵەی بواری ئاو لە کوردستان هاوکات لە گەڵ دەیەی پیرۆزی فەجر و ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەواڵی دا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئارش ئاریانژاد بەڕێوەبەرایەتی شەریکەی ئاوی ناوچەیی کوردستان ،وتی: هاوکات لە گەڵ دەیەی پیرۆزی فەجر و بە بەشداری جێگری وەزیری وزە چوار پرۆژەی گرینگ لە پارێزگا دەکرێتەوە.

ئەو وتی: ئەم پرۆژەگەلە زیاتر لە پێنج هەزار و ١٧٩ میلیار ڕیاڵ لە شارەکانی سەقز، مەریوان و کامیاران دەکرێتەوە. هەروەها کەڵک وەرگرتن لە بەربەندی ڕەمشت و شەبەکەی ئەو لە کامیاران و بەشی مووچش دەست پێ دەکات.

ئاریانژاد ڕاشیگەیاند: کەناڵی ئاودان و زێکەشی بەربەندی گاڕانی مەریوان کە پاش ئەوە هەزار و ٢٠٠ هێکتار لە زەوینەکانی لای خواری ئەم بەربەندە دەبنە زەوینی ئاوی، کەڵکی لێ وەردەگیردرێت.

ناوبراو وتیشی: پرۆژەکانی وەزارەتی وزە لە سەر توانای هەڵکەوتووانی ناوخۆیی دەچنە پێشەوە و لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو زۆرترین سەرمایەدانان لە کوردستان لە بواری ئاو بووە.

342/